هەردوو یاریزانی سربی نۆڤاك جۆكۆڤیج و كچە یاریزانی بیلاروسیا ڤكتۆریا ئەزارینكا نازناوی پاڵەوانێتیی ئوسترالیای كراوەیان لە یاریی تێنسی سەر زەوی لە سەر ئاستی پیاوان و كچان بەدەست هێنا كە یەكەم پاڵەوانێتی گراند سلامی ساڵی 2013یە، لە یاریی كۆتایی پیاوندا بۆ ساڵی دووەم لەسەر یەك هەردوو یاریزان نۆڤاك جۆكۆڤیجی سربی و ئەندی مۆری بەریتانی بەیەك گەیشتن، لەدوای یارییەكی ئاست بەرزدا یاریزان جۆكۆڤیج بۆ ساڵی سێیەم لەسەریەك نازناوەكەی بەدەست هێنا دوای ئەوەی بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك لە مۆرای بردەوە، ئەنجامی كۆمەڵەكان (6-7، 7-6، 6-3، 6-2) بوو، ئەوە شەشەمین نازناوە بۆ جۆكۆڤیج لە پاڵەوانەتییەكانی گراندسلام و پارێزگاری لە پلەی یەكەمی ریزبەندی پۆلینكاری باشترین یاریزانانی جیهان كرد .
لە یاریی كۆتایی كچاندا، كچە یاریزانی بیلاروسیا ڤكتۆریا ئەزارینكا لە بەرامبەر كچە یاریزانی چینی نا لی یاری كرد، ئەزارینكا نازناوەكەی بردەوە دوای سەركەوتنی بە سەر نا لی بە ئەنجامی دوو كۆمەڵە بەرامبەر كۆمەڵەیەك، ئەنجامی كۆمەڵەكان (4-6، 6-4، 6-2) بوو، ئەزارینكا بۆ ساڵی دووەم لەسەریەك دەبێتە پاڵەوانی ئوستورالیا و لە پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین كچە یاریزانانی جیهان مایەوە .