دوای ئەوەی یانەی سلێمانی بڕیاری ئەوەی دا كە ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكانی عێراقی پەلكێشی یانەكەی بكات، بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی قۆناغی دووەمی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی كە لەئێستادا یانەكانی عێراق لە كێبڕكێدان بۆبەدەستهێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی داهاتووی خولەكە، بڕیاریشە سبەی سێ شەمە رێكەوتی 5-2- 2013 كاتی دەرگا كرانەوەیە بۆهێنانی یاریزانان بۆیانەكان، لەم بارەشەوە مەلا جەبار ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یانەی سلێمانی بە گۆڤاری گوڵانی گوت : ئێمە وەكو دەستەی كارگێڕیی یانەكە و بە سەرپەرشتیی ڕاهێنەری یانەكەمان باسم قاسم یاریزانان دەستنیشان دەكەین بۆئەوەی گرێبەستیان لەگەڵدا مۆربكەین و سبەی سێ شەمە كە رێكەوتی 5ی مانگە دەرگای كرانەوەی هێنانی یاریزانان دەكرێتەوە كە بە گواستنەوەی زستانە ناودەبرێت ئێمە ژمارەیەك یاریزان دەهێنین بۆیانەی سلێمانی بۆئەوەی لە قۆناغی دووەم گرێبەستی لەگەڵ مۆربكەین، گوتیشی بێ گومان ئێمە ناوی هیچ یاریزانێك ئاشكرا ناكەین تاكو كارەكانمان لەگەڵی بەكۆتایی نەهێنین، دەمانەوێ ئەم وەرزە ئەنجامێكی باش بەدەست بهێنین وهیچ كێشەو گرفتێكی پارەمان نیە لە یانەی وەرزشی سلێمانی، گوتیشی هەر یاریزانێكی بەناوبانگ بێتە یانەكەمان ئێمە خۆشحاڵ دەبین بەڵام تاكو ئێستا بەفەرمی قسەمان لەگەڵ هیچ یاریزانێكی پیشەگەر نەكردوە،بەڵام هەر یاریزانێك یانەی سلێمانی بوێت ئێمەش خۆشحاڵ دەبین بەهاتنی بۆیانەی سلێمانی، هەوڵ دەدەین لە قۆناغی دووەم یانەكەمان بتوانێ ببێتە جێگای دڵخۆشی هاندەرانی یانەكە و هاندەرانی یانەی سلێمانی.