كلۆزێ بە هۆی پێكانەوە ماوەیەك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە

كلۆزێ بە هۆی پێكانەوە ماوەیەك لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە
لە دوای ئەوەی كە ئاشكرا كرا كە هێرشبەری بە توانای هەلبژاردەی و یانەی لاتسیۆ (میرۆسلاڤ كلۆزێ) بە هۆی ئەو پێكانەی كە تووشی هاتووە ناتوانێت بەشداری لە یاری دۆستانەی هەلبژاردەی وولاتەكەی بكات چەند سەرچاوەیەكی نزیك لەو هەلبژاردەیە ئەوەیان ئاشكرا كرد كە پێدەچێت ئەو یاریزانە بە هۆی ئەو پێكانەوە نەتوانێت بەشداری لە پالاوتنەكانی مۆندیالی 2014ـی بەرازیلیش بكات لە یاری چوون و هاتنەوە بەرامبەر هەلبژاردەی قەزاقستان .ئەو سەرچاوانەش ئەوەیان بلاوكردەوە كە پزیشكی هەلبژاردەی ئەلمانیا ئاشكرای كردووە كە هێرشبەری تەمەن 34 سال بە هۆی ئەو پێكانەی كە لە چۆكیدا تووشی هاتووە پێویسی بە پشودانێكی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی لەو پێكانەی رزگاری بێت هەربۆیەو لەو دوو یارییەشدا ناتوانێت بەشداری بكات .
Top