باله‌ی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
به‌و ئه‌نجامه‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه نه‌یتوانی بگاته قۆناغه‌كانی پێشه‌وه و له یاریه‌كانی داهاتووی ده‌بێت یاری بۆ پله‌كانی هه‌شتی ڕیزبه‌ندی تا 13 ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بكات.
له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌شیان ( سه‌لاَح كانه‌بی ) ڕاهێنه‌ری تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ووتی ، یانه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه چه‌ندان یاریزانی به‌هێزیان بانگێشت كردووه كه له ئاستی یانه‌كانی ولاَتانی ئه‌وروپی یاری ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش یاریزانانی ئێمه له یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیتیه زۆر به‌هێز بوون هه‌ربۆیه به هیواشین له یاریه‌كانی داهاتوو ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین .
میران محەمەد
