یاریزانە نوێیەکی ریاڵ مەدرید گەیشت

یاریزانە نوێیەکی ریاڵ مەدرید گەیشت
پاش ئەوەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی توانی سەرکەوتووبێت لە کڕینی یاریزانیکی نوی بۆ یانەکەی بەناوی "کارلۆس کاسیمیرۆ" ، ئەو یاریزانە گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.




بە پێی هەواڵیکی رۆژنامەی As ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە کاسیمیرۆ لە فرۆکەخانەی باراخاس لە شاری مەدرید دابەزیوەو لەلایەن هاندەرانەوە پێشوازی لێکراوە.




ئەو یاریزانە تەمەن 20 ساڵە ، پاش گەیشتنی بۆ ئیسپانیا لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند : ئێستا ژیانی من لە مەدرید بەردەوام دەبێت ، کار دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم بە شێوەیکی خێرا گۆڕانکاری لە ژیانمدا بکەم لەگەڵ تیپە نویکەمدا ، هیوام وایە بە هەموو توانام بتوانم خزمەتی یانەکەم بکەم.xendan
Top