لە یادی لەدایکبوونیدا ، رۆناڵدۆ هێرشدەکاتە سەر رۆژنامەنوسێک
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر ، هەڵبژاردەی پرتوگال یەکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی ئەنجامدا و تیایدا هاوڕیکانی ڕۆناڵدۆ پیرۆزباییان لە رۆناڵدۆ کرد بەهۆی یادی لە دایکبوونیەوە و دوای ئەوەش ڕۆناڵدۆ ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەست بۆ رۆژنامەنوسان .
لە پرسیارێکی رۆژنامەنوسێکی پرتوگالیدا سەبارەت بەو هوتاف و پێشوازیکردنەی کە هاندەران بەرامبەر رۆناڵدۆ ئەنجامیاندا بە ووشەی میسی .. میسی ، وەڵامی تۆ چی دەبێت ؟ ڕۆناڵدۆ لە کاتی ئەم پرسیارەدا توڕەبوونی خۆی ڕاگەیاندوو بە رۆژنامەنوسەکەی وت تۆ ناتوانی پرسیارێکی زیرەکتر بکەی ، من وەڵامی هاندەران نایەمەوە.
لە دریژەی کۆنگرەکەدا ، رۆناڵدۆ ووتی : من شانازی بە هەڵبژاردەکەمەوە دەکەم ، کە درێسەکەی دەپۆشم لەگەڵ هاوڕیکانمدا.
خەندان
