لە خولی لاوانی كوردستان: ئارارات و هەلۆ بە خالێك ڕازی بوون

لە خولی لاوانی كوردستان: ئارارات و هەلۆ بە خالێك ڕازی بوون
كارزان كانەبی-پیرمام
لەمیانی یارییەكانی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان هەردوو یانەی هەلۆو ئارارات بە گۆلێك یەكسان بوون.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی لاوانی یانەكانی كوردستان لە هەفتەی دەیەمی خولەكە، لەسەر یاریگای دووەمی ئارارات لە هاوینە هەواری پیرمام هەردوو تیپی لاوانی ئارارات و هەلۆی دەڤەری بارزان ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، هەرچەندە رۆژی هەینی تەنیا یەك گێم یارییەكە بەرێوەچووو یارییەكەش بە گۆلێك كۆتایی هاتبوو یاریزان حەجی عومەر تۆماری كرد لە خولەكی 23ی یارییەكە بەڵام بەهۆی نالەباری كەش و هەواو تەم و مژ یارییەكە تەنیا یەك گێم بەرێوەچوو، ئەمرۆ دووشەمەش گێمی دووەمی یارییەكە بە ناوبژیوانی سەرهەنگ نادر ئەنجامدا، لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو چەندین هێرشیان بردە سەرگۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ لەمیانی هێرشەكانیش یاریزان لێزان مەلەوان لە خولەكی 72ی یارییەكە گۆڵی یەكسان بوونی بەلێدانی سەر بۆیانەی ئارارات تۆماركرد، ئەم ئەم گۆڵەش هێرشبەرانی هەردوویانە هەوڵەكانیان چڕكردبووە بۆئەوەی گۆلێك تۆماربكەن و بەردەوام هێرشیان دەبردە سەرگۆڵی یەكتری بەتایبەتی هەریەك لە یاریزانان شێروان مەستەفا و جەوهەر قاسم چەندن هێرشێكیان بردە سەرگۆڵی تیپی هەلۆ لەبەرامبەریشدا هەریەك لە یاریزانان هارون ئەحمەد حەجی عومەر بە هێرشەكانیان وەلامی یاریزانانی ئاراراتیان دایەوە سەرئەنجامیش هەردوو یانە بەگۆلێك و بە خالێك یەكسان بوون.
Top