یاری گەڕانەوەی کلاسیکۆ دەستنیشانکرا
لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکیتی تۆپی پێی ئیسپانی ، ئەمرۆ دوو شەمە کاتی یاری گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیای دیاری کرد.
لە رۆژی 26 ی ئەم مانگەدا و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا ،یانەی بەرشلۆنە لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە خۆی ڕووبەڕوی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبێتەوە و یارییەکەش کاتژمێر 11 ی شەو دەبێت.
یاری چوونی ڕابردووی نێوان هەردوویانە بە یەکسانبوون کۆتاییهات بە ئەنجامی 1-1 ، له گێمی یه‌که‌می یارییه‌که‌دا هیچ لایه‌کیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆمار بکه‌ن و ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات.
له گێمی دووه‌می یاریه‌که‌دا ، یانه‌ی به‌ڕشلۆنه توانی له ڕێگای فابریگاسه‌وه گۆڵی یه‌که‌م تۆمار بکات له خوله‌کی 50 دا ، دواتر ڕافایل فاران توانی له خوله‌کی 81 دا گۆڵی یه‌که‌می یانه‌که‌یی و گۆڵی یه‌کسانبوونه‌وه تۆمار بکات.
هەروەها یاری دووەمیان لە نێوان سیڤیلیا و ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتە لە یاری گەڕانەوەی هەمان قۆناغدا ڕۆژی 27 مانگ دەبێت.خەندان-
