ئەلڤێس : ڕیاڵ رکابەری ئێمە نیە

ئەلڤێس : ڕیاڵ رکابەری ئێمە نیە
دانیال ئەلڤێسی بەرگریکاری بەڕازیلی و یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان ڕایگەیاندووە کە دڵخۆشن بەوەی کە خاڵێکیان بەدەستهیناوە بەرامبەر بە یانەی ڤالینسیا.




شەوی ڕابردوو بەرشلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەروی ڤالینسیا بویەوە ، لەم یارییەدا هەردوو یانە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1.

پاش تەوابوونی یارییەکە دانیال ئەلڤێسی بەرگریکاری یانەکە دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بەوەی کە خاڵیکیان بەدەستهیناوە و بە یارییەکی قورس وەسفی کرد.




هەروەها سەبارەت بە جیاوازیان لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەلڤێس دەڵێت : یانەی ڕیاڵ مەدرید رکابەری ئیمە نیە لە خولی لالیگادا ، ئەوەی کە رکابەری بەرشلۆنە دەکات ، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدە.


خەندان
Top