چاڤی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای یاری ناکات
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە کە چاڤی توشی پیکان بووە لە ماسولکەکانی ڕانیدا لە یاری شەوی ڕابردوودا کاتێک بەرامبەر بە یانەی ڤالینسیا یاریان کرد لە یاریگای مستایا و یارییەکەش بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕۆژی جوارشەممە ڕووبەروی هەڵبژاردەی ئۆرۆگویا دەبیتەوەو بۆ ئەم یارییەش چاڤی بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری بکات ، بەڵام وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە یاری داهاتووی بەرشلۆنەدا بتوانێت بەشداری بکات.
خەندان
