ریاڵ نرخەکەی کاکای بە میلان وتووە

ریاڵ نرخەکەی کاکای بە میلان وتووە
ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆکی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ، ڕایگەیاندووە کە یانەی ریاڵ مەدرید داوای پارەیەک زۆر دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری ریکاردۆ کاکا بێت.




گالیانی دەڵێت : هۆکاری ڕینەکەوتنمان لەگەڵ ریاڵ مەدرید لەسەر گواستنەوەی کاکا بۆ ئەو برە پارەیە دەگەڕیتەوە کە یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر کاکا دایناوە.




گالیانی وتیشی ، یانەی ریاڵ مەدرید داوای 18 ملیۆن یۆرۆ دەکات و ئەمەش بڕە پارەیەکی زۆرە و دەبێتە شکستی گریبەستمان لەگەڵ کاکا.




گالیانی لە کۆتاییدا دەڵێت: کاکا موچەیەکی ساڵانەی زۆری هەیە ، ئێمە پارەکانمان لە بالۆتیلیدا خەرج کرد و ئێستا پارەی زۆرمان بەدەستەوە نیە.


خەندان
Top