مۆرینۆ نیگەران نەبووە کاتیک بەرامبەر بەرشلۆنە یەکسانبووە

مۆرینۆ نیگەران نەبووە کاتیک بەرامبەر بەرشلۆنە یەکسانبووە
ڕۆژنامەی ABC ی ئیسپانی ، باس لە پەیوەندی نێوان ڕاهێنەری پرتوگالی و یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید دەکات ، لە دوای تەواووبونی یاریان بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە ، لە جامی شای ئیسپانیادا.




ئەو ڕۆژنامە ئیسپانییە دەڵێت : پاش ئەوەی یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییدێت ، مۆرینۆ چووە بۆ ژوری خۆگۆرینی یاریزانان و دەست خۆشی لە یاریزانەکان کردووە و پێی وتوون شانازیتان پێوە دەکەم.




هەروەها مۆرینۆ نیگەران نەبووە بە یەکسانبوونەکەی بەرامبەر بە بەرشلۆنە ، چونکە پێی وایە کە چەند یاریزانێکی پێکانی هەبووەو ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کە یارییەکە بە سودی خۆیان کۆتایی پێنەیەت.




جێگای باسە یانەی ریاڵ مەدرید لەو یارییەدا پێنچ ئەستێرەی لەدەستدابوو ئەویش بەهۆی سزادان و پێکانەوە ، وەک یاریزانەکانی ڕامۆس و دی ماریا وکاسیاس وکوینترا و پیپی.


خەندان
Top