سه‌رۆکی یانه‌که‌ ، داوای لێده‌کای بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چێڵسی

سه‌رۆکی یانه‌که‌ ، داوای لێده‌کای بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چێڵسی
به‌ پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کردووه‌ که‌ سه‌رۆکی یانه‌ی چێڵسی داوای له‌ مۆرینۆ کردووه‌ بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ ئینگلترا.




ڕۆژنامه‌ی سپۆرت له‌ هه‌واڵێکیدا ئه‌مڕۆ ئاشکرای کردووه‌ که‌ ڕۆمان ئه‌برامۆڤیچی سه‌رۆکی یانه‌ی چێڵسی ، په‌یوه‌ندی کردووه‌ به‌ مۆرینۆوه‌و داوای لێکردووه‌ که‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ی چێڵسی.




ڕۆژنامه‌ ئیسپانییه‌که‌ ده‌ڵێت : سه‌رۆکی چێڵسی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ، نه‌یتوانی گواردیۆلا ڕازی بکات که‌ پۆستی ڕاهینه‌رایه‌تی یانه‌که‌ی بگرێته‌ ده‌ست و له‌ ئێستاشدا ته‌نها مۆرینۆ به‌ گونجاو ده‌زانێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی ڕافایل بینیتیز.




هه‌روه‌ها ئه‌برامۆڤیچ ئاماده‌یه‌ موچه‌یه‌کی به‌رزی پێبدات ساڵانه‌ و پاره‌یه‌کی زۆریشی بۆ ته‌رخان بکات گه‌ر وویستی گریبه‌ست ئه‌نجامبدات له‌گه‌ڵ یاریزاناندا.




به‌ڵام به‌ پێی هه‌واڵی هه‌مان ڕۆژنامه‌ ، مۆرینۆ یانه‌ی چێڵسی ڕه‌تده‌کاته‌وه‌.


خه‌ندان
Top