شاراپۆڤا گاڵتە بە گۆڤارێك دەكات

شاراپۆڤا گاڵتە بە گۆڤارێك دەكات
گۆڤاری (فۆربس) بەناوبانگ ئامارێكی سەبارەت بە گرانترین وەرزشوانانی جیهان لەسەر ئاستی كچان لە رووی مووچە ئاشكرا كرد و تیاییدا یاریزانی تێنسی سەر زەوی رووسی ماریا شاراپۆڤا لە پلەی یەكەمی ئەم ئامارە هات بە بڕی 27.9 ملیۆن دۆلار و یاریزانی چینی لی نا لە پلەی دووەمی ئامارەكە هات بە بڕی 18.1 ملیۆن یۆرۆ.
لەمباریەوە ماریا شاراپۆڤا یاریزانی تێنسی سەر زەوی رووسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە وڵامی پرسیارێك گاڵتەی بەم گۆڤارە كرد و وتی: كەی گرنگیمان بە گۆڤاری فۆربس داوە؟ ئایا ئەم گۆڤارە ژمارەی نهێنی من لە بانك دەزانێت؟ تاكو بزانێت من چەند وەردەگرم.
Top