چوار شاری ئەڵمانیا پاڵێوراوە بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا 2020

چوار شاری ئەڵمانیا پاڵێوراوە بۆ میوانداریكردنی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا 2020
یەكێتی تۆپی پێ ئەوروپا بەفەرمی بڕیاری دا لە ساڵی 2020 جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە گشت وڵاتانی كیشوەری ئەوروپا بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆیدا ئەنجام بدرێت.
بۆیە هەر لە ئێستاوە یەكێتی تۆپی پێ ئەڵمانیا چوار شاری دەستنیشان كردووە بۆ ئەوەی یەكێكیان میوانداری یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020 بكات.
لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا فۆلفانگ نێرسباگ گوتی: دوای ئەوەی یەكێتی تۆپی پێ ئەوروپا بڕیاریدا یارییەكانی قۆناغی كۆتایی لەو یاریگایە بەڕێوە بچێت، كە شوێنی زیاتر لە 70 هەزار هاندەر دەبێتەوە و یارییەكانی كۆمەڵەكان لەو یاریگایانە بەڕێوە بچێت، كە جێگەی 50 هەزار هاندەر دەبێتەوە بۆیە ئێمە چوار شار دەستنیشان دەكەین بۆ ئەوەی یەكێكیان میوانداری یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بكات و شارەكانیش بریتین لە (بەرلین، میونیخ، دۆرتمۆند، شتۆتگارت).
جێگەی باسە وا بڕیارە فەرەنسا میوانداری یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بكات لە ساڵی 2016.
Top