دوای ئەوەی یانەی بایرەن میونیخ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری ئیسپانی گواردیۆلا مۆركرد بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوو سەرپەرشتی یانەی بایرەن میونیخ بكات، لە كاردانەوەیەكیدا راهێنەری ئیستای بایرەن میونیخ بۆب هاینكیس نیگەرانی خۆی لە كاتی راگەیاندنی گرێبەستەكە نیشاندا و گوتی:كاتی ئەم گرێبەستە گونجاو نەبوو دەبوایە ئەم گرێبەستە زووتر بكرابایە یاخود لە پشووی زستانە، چونكە ئەو كاتە رۆژی پشووی فەرمی بوو، بەڵام ئێستا رۆژنامەنووسەكان رۆژانە دێنە نێو یاریگا و لە بچووك و گەورەی یانەكە دەپرسنەوە دەربارەی بۆندەكە.
لە درێژەی قسەكانیدا بۆب هاینكس گوتی: هەر كەسێك شارەزای چۆنیەتی كاركردنی من بێت، دەزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزانەكان یاخود تیپەكە دەكەم، بەهیچ شێوەیەك تیپەكەم لە دەست نەداوە من راهێنەرم و گرنگ نییە لە چ شوێنێك كارم كردووە گرنگ ئەوەیە ئێستا من راهێنەری یانەی (بایرەن میونیخ)م.