هەرچەندە دەستەی كارگێڕی یانەی سلێمانی بەفەرمی ئەركی سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكەی بە ڕاهێنەری عێراقی باسم قاسم سپارد، لەخولی بژاردە لە ماوەی ڕابردوو ئاستی یانەكە باش نەبوو بەم هۆیەشەوە ئەركی ڕاهێنەرایەتی لە خەسرۆگورنەوە درا بە جەنەڕال باسم قاسم، هەر بۆیە لە كۆی ئەنجامدانی چوار یاریدا توانی هەشت خاڵی گرنگ بۆ یانەی سلێمانی كۆبكاتەوە، لە ئێستاشدا باسم قاسمی ڕاهێنەری یانەی سلێمانی خەریكی بەرەو پێشبردنی ئاستی یانەكەیە بۆ ئەوەی لە قۆناغی دووەمی تیپەكە بەشێوەیەكی باشتر ئامادەبكات، بۆئەم مەبەستە باسم قاسم ڕاهێنەری یانەی سلێمانی بە گۆڤاری گوڵانی گوت : یاری بۆ یاری ئاستی یانەی سلێمانی بەرز دەبێتەوە زیاتر لەگەڵ یاریزانەكان ئاشنا دەبم كە ماوەی 4یارییە تیپەكە لە ئەستۆی منە وهیچ یاریەكمان نەدۆڕاندوە و من رۆژ لەدوای رۆژ خەریكی چاك كردنی تیپەكەم و دەمەوێت بە شێوازێكی زۆر باش ئامادەیان بكەم بۆیارییەكانی خولەكە، خۆشتان دەزانن خولی عێراق دوو قۆناغە لە قۆناغی یەكەم ئەو كێشانەی كە هەمانە چارەسەریان بۆبدۆزینەوە، لە قۆناغی دووەمیش دەمەوێ بەسەر كێشەكان زاڵ بم و چارەسەریان بكەم، ئێمە خۆمان ئامادە دەكەین بۆ ئەو كێشەو گرفتانەی كە ڕووبەڕوومان دەبنەوە، بە وەرگرتنی یانەی سلێمانیش دەبێ بەسەر كەم و كوڕییەكاندا زاڵ بین و چاكی بكەین، لە یارییەكانی داهاتووشدا چەند هەنگاوێك بەرەو پێش بچین ئەوەش ماندووبوونێكی زۆری پێویستە ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە دێتە پێشمان بەزووترین كات چارەسەری بكەین، ئێمە بەردەوام دەبین لە ئامادەكارییەكانی خۆمان بۆئەوەی تیپەكە رێك بخەینەوە، گوتیشی هەركات پێویستمان بەهێنانی یاریزان هەبێت ئەم گۆڕانكارییە ئەنجام دەدەین، سوودێكی زۆریشمان لەم ماوەیە پشووە وەرگرت و چەند یارییەكی دۆســتـــانـــەشمــان ئەنجامدا.