ئانجی ڕوسی ، هەواڵەکەی کاکا ڕەتدەکاتەوە
پاش ئەوەی دوینێ ڕاپۆرتە هەواڵییەکان ئەوەیان بڵاوکردەوە کە یانەی ئانجی ڕووسی لە ئێستادا بەهێزترین رکابەرە بۆ پەلکێشکردنی ریکاردۆ کاکا بۆ ڕوسیا ، بەڵام لای خۆیانەوە ئیدارەی یانەکە ڕەتی کردەوە کە گرنگی بدات بە ریکاردۆ کاکا.
جێرمان تکاچینکۆ ، ئەندامی ئیدارەی یانەی ئانجی ڕوسی لە لێدوانیکیدا بۆ کەناڵی "دوزد"ی ڕوسیا دەڵێت : یانەکەمان بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نەکردووە بە مەبەستی گواستنەوەی ریکاردۆ کاکا.
هەروەها داواشی لە هەمووان کرد کە بێدەنگ بن و چاوەڕوانبکەن کە کاکا لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە یاخود روو دەکاتە یانەی میلان.
خەندان
