کلاسیکۆ بە بێ پیپی ، هێمن دەبێت
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی چەند یاریزانێکی بە توانای لەدەستداوە لە یاری ئەمشەودا بەرامبەر بە یانەی بەرشلۆنە کە ئەوانیش بریتین لە کاسیاس و پیپی بەهۆی پێکانەوە ، هەروەها دی ماریا و کوێنتراو ڕامۆس بەهۆی وەستاندنیانەوە.
لە یەکێک لە هەواڵەکانیدا کە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردۆتەوە ، ئەویش " کلاسیکۆ بە بی پیپی ؟ ئەوا کلاسیکۆیەکی هیمن دەبێت.
ڕۆژنامەکە دەڵێت : پیپی لە یارییەکانیدا بەرامبەر بە بەرشلۆنە باری دەروونی هەڵدەچێت و ئەمەش وا دەکات کە ڕیژەی کارتەکانی لەو یاریەدا بەرێز بێتەوە.
پیپی لە هەشت یاری کلاسیکۆدا 6 کارتی زەردی وەرگرتووە ، ئەمە جگە لەوەی کە زۆر بە توندی یاری دەکات.
هەروەها ڕۆژنامەکە لە کۆتاییدا دەڵێت : ڕامۆس لە 10 یارییدا 6 کارتی وەرگرتووەو ئاربیلوا لە 8 یاریدا سی کارتی زەرد لە کلاسیکۆدا.
خەندان
