هاندەرانی ریاڵ ، جوانترین گۆڵی ڕۆناڵدۆیان دیاریکرد

هاندەرانی ریاڵ ، جوانترین گۆڵی ڕۆناڵدۆیان دیاریکرد
پاش ئەوەی لەم دواییانەدا ڕۆناڵدۆ توانی هاتریک تۆمار بکات بەرامبەر بە یانەی خیتافی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ڕۆناڵدۆ توانی ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بگەیەنێتە 100 گۆڵ لەو یاریگایە.




ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی دەنگدانیکی ئەنجامدا بۆ هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید کە جوانترین گۆڵی ڕۆناڵدۆ دەستنیشان بکەن و ئەو گۆڵەی لە لیڤانتی تۆمار کرد بووە جوانتیرن گۆڵی ئەو یاریزانە پرتوگالییە.




ڕیژەی دەنگدانی بۆ گۆڵەکەی بەرامبەر لیڤانتی بریتیبوو لە %37.7 و هەروەها ئەو گۆڵەی کە لە ماوەی ڕابردوودا لە یانەی بەرشلۆنەی تۆمار کرد لە جامی سوپەری ئیسپانیادا ڕێژەی %27/2ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.


خەندان
Top