لە خولی نایابی كوردستان: زێرەڤانی دێربی بردەوە وپێشەنگ بەرنادات، هەولێریش سلێمانی ڕاماڵی

لە خولی نایابی كوردستان: زێرەڤانی دێربی بردەوە وپێشەنگ بەرنادات، هەولێریش سلێمانی ڕاماڵی
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان هەریەك لە یانەكانی پێشمەرگەی سلێمانی وزێرەڤانی و هەولێروزاخۆسەركەوتنیان تۆماركرد وسێ یاریش بەیەكسان بووون كۆتایی هات.
لە درێژەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لەهەفتەی 12ی خولەكە لە ژمارەیەك لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی كوردستان حەفت یاری گرنگ و بەهێز لەنێوان یانەكان بەرێوەچوو، یانەی هەندێرین لەسەر یاریگای خۆی تووشی دۆڕانێكی چاوەڕوان نەكراو هات لەبەرامبەریانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، گۆڵەكانی پێشمەرگە هەریەك لە یاریزانان هەرێم بورهان و مەسعودعەلی بەهەلە لە خۆیانی تۆماركرد لە خولەكەكانی 25و77، تاكە گۆڵێ هەندرێن یاریزان فەرهەنگ تەها لە خولەكی 2ی یارییەكە تۆماری كرد، یانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی ئەمجارەش تووشی داوی یەكسان بوون هات لەبەرامبەر یانەی هەلۆی بارزان بە گۆلێك گۆڵی بروسك یاریزان مۆفق یونس تۆماری كرد،گۆڵی هەلۆ یاریزانی سەنیگالی مادۆ تۆماری كرد، یانەی شێروانەش لەسەر یاریگای خۆی دووخاڵی گرنگی لەدەستدا لەبەرامبەر یانەی سێمێل بە گۆلێك یەكسان بوون گۆڵی شێروانە یاریزان هونەر ئەحمەد تۆماری كردلە خولەكی 57و گۆڵی سێمێل یاریزان عەبدولقادر ئەحمەد لەخولەكی 12،رۆژی هەینیش چوار یاری گرنگ و بەهێز بەرێوەچوو، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فڕاسنۆ بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هاندەران میوانداری یانەی سلێمانی كردو لە یارییەكی ئاست بەرزدا كوڕانی هەلوێر لە ژێر لێزمەی باران گۆڵی سەركەوتنیان تۆماركرد، یارییەكەش بەسەركەوتنی هەلوێر بەی ئەنجامی(2-1)گۆڵ كۆتایی هات، گۆڵەكانی هەولێر هەریەك لە یاریزانان ڕامیار ئازادومیران كەریم بە لێدانی سزا تۆماریان كرو گۆڵی سلێمانی یاریزان ئارێز عەلی تۆماری كرد، لە یارییەكەش دا هاندەرانی یانەی هەولێر رۆلێكی كاریگەریان هەبوو لە هاندانی یانەكەیان، یانەی ئاراراتیش لەسەر یاریگای پێشمەرگەی هەولێرخالێكیان بەدەستهێنا و بەگۆلێك یەكسان بوون، گۆلی ئارارات یاریزان عەلی عەزیز تۆماری كردو گۆڵی پیشمەرگە هیشام هادی تۆماری كرد، یانەی زاخۆش لەشاری كەركوك لە یانەی كەركوكی بردەوە بە ئەنجامی(2-1)گۆڵ، لە دێربی شاری دهۆكیش یانەی زێرەڤانی لەسەر یاریگای یانەی دهۆك لە دهۆكی بردوە بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ،گۆڵەكانی زێرەڤانی هەریەك لە یاریزانان (هۆزان ئازادو ڕاكان عەبدول قادر)تۆماریان كرد. ئەمەش ریزبەندی یانەكانە.
1-زێرەڤانی 28خاڵ
2-ئارارات 22خاڵ
3-هەولێر20خاڵ
4-پێشمەرگەی سلێمانی 17خاڵ
5-دهۆك 15خاڵ
6-هەلۆ15خاڵ
7-كەركوك 14خاڵ
8-زاخۆ 14خاڵ
9-هەندرێن 14خاڵ
10-پێشمەرگەی هەولێر 13خاڵ
11-سێمێل 13خاڵ
12-شێروانە 12خاڵ
13-سلێمانی 12خاڵ
14-بروسك 11خاڵ
Top