لە یارییەكی دۆستانە هەولێر، جیهانی گۆڵباران كرد

لە یارییەكی دۆستانە هەولێر، جیهانی گۆڵباران كرد
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییە دۆستانەكان بۆخۆئامادەكردن بۆیارییەكانی خولی بژاردە یانەی هەولێر لە یانەی جیهانی بردەوە.
بەمەبەستی خۆئامادەكردن و تاقی كردنەوە یارییە یادەگەكانی یانە بۆزیاتر ئاشنابوونی ڕادان گاسنینی ڕاهێنەر بەتواناكانی یاریزانەكانی تری یانەكە، لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا رۆژی هەینی یانەی هەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەی شەهید فڕانسۆ میوانداری یانەی جیهانی كردو لە یارییەكەدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن، ڕاهینەری كرواتی یانەكەش گانسنین چەندین یاریزانی تازە لە كوردە و بیانیەكان تای قكردوە بەمەبەستی زانینی ئاستیان، لەم یاریشدا یانەی هەولێر توانی یارییەكە بەئەنجامی (7-1)گۆڵ بباتەوە،لەم یاریشدا یانەی هەولێر ژمارەیەك یاریزانی تازەی تاقی كردەوە بەمەبەستی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵیان بۆئەویە لە جامی ئاسیا و خولی بژاردەی عێراقی یارییان پێبكات.
Top