لە چوار گۆشەی فوتسالی كچان: زێرەڤانی گەیشتە یاری كۆتایی، ئافرەتانی هەولێریش گارەی ڕاماڵی
لەمیانی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی فوتسالی یانەكانی كوردستان هەریەك لە یانەكانی زێرەڤانی شاری دهۆك و ئافرەتانی هەولێرسەركەوتنان تۆماركرد.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی فوتسالی یانەكانی كوردستان لە ئاستی كچان، لە چوار گۆشەی زێرینی خولەكە دوویاری گرنگ و بەهێز لە نێوان چوار تیپە كە بەرێوەچوو، یانەی ئافرەتانی هەولێر لە شاری دهۆك ڕووبەرووی كچانی گارە بوونەوە لەم یاریشدا، كچانی ئافرەتانی هەولێر توانیان یارییەكە ببەنەوە بە ئەنجامی (5-0)گۆڵ ئاستێكی بەرزیش پێشكەش بكەن، لە شاری سلێمانی لەهۆڵی داخراوی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی كچانی زێرەڤانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا بوونە میوانی كچانی ئافرۆدێت، لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو كچانی زێرەڤانی بە ئەنجامی (9-4)گۆڵ یارییەكەیان بردەوە وپلێتی گەیشتنە یاری كۆتایی بەدەست هێنا، هەردوو یانەی ئافرەتانی هەولێرو ئافرۆدێت یارییەكی تر دەكەن براوەی ئەم یارییە ڕاستەوخۆ دەگاتە یاری كۆتایی شان بەشانی زێرەڤانی یاری كۆتایی ئەنجام دەدات.
