لە خولی بالەی یانەكانی كوردستان: برایەتی و ئەكاد سەركەوتنیان تۆماركرد
لەمیانی یارییەكانی هاتنەوەی خولی بالەی كچانی یانەكانی كوردستان لە چوار گۆشەی زێرینی یانەكانی كچانی ئەكاد و برایەتی بەسەركەوتنیان گەیشتنە یاری كۆتایی خولی بالەی كوردستان.
لەمیانی یارییەكانی چوار گۆشەی زێرینی خولی بالەی كچانی یانەكانی كوردستان لە یاری هاتن دوویاری گرنگ لە رۆژی هەینی بەرێوەچوو، لە شاری هەولێر یانەی ئەكاد لە هۆڵی داخراوی یانەكەی لە شارۆچكەی عەنكاوە میوانداری یانەی سەنحاریبی شاری دهۆكی كردو لە یارییەكی بەهێزدا كچانی یانەی ئەكاد بەزەحمەت توانیان یارییەكە بەئەنجامی (3-2)گێم یارییەكەیان بردەوە و گەیشتنە یاری كۆتایی خولەكە، لە شاری سلێمانیش كچانی برایەتی بوونە میوانی كچانی پێشمەرگەی سلێمانی لە یارییەكی ئاست بەرزدا كچانی برایەتی توانیان بە ئاسانی لە كچانی سلێمانی ببەنەوە بە ئەنجامی (3-0)گێم، بەم ئەنجامەش هەردوو تیپی كچانی برایەتی و ئەكاد گەیشتنە یاری كۆتایی وبریاریشە لە ئایندەیەكی نزیك یاری كۆتایی بەرێوەبچێت.
