ئەمرۆ بالۆتیلی پەیوەندی بە یانەی میلانەوە دەکات
ڕۆژنامەی The Sun ی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە ماریۆ بالۆتیلی ئەمرۆ پەیوەندی دەکات بە یانەی میلانەوە و یانەی مانچستەر سیتی جێدەهێڵێت.
هەروەها رۆژنامە ئینگلیزیەکە ڕایگەیاندووە کە بالۆتیلی بە بری 17 ملیۆن پاوەند ڕوو دەکاتە یانەی میلان.
لای خۆشیەوە مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە ئاشکرای کردووە کە گەیشتونەتە ڕیکەوتن لەگەڵ یانەی میلان و چەند هەنگاویک ماوە بۆ تەواوکردنی گریبەستی بالۆتیلی.
خەندان
