بۆ یەکەمین جار ..هاندەران داوای ڕۆشتنی فینگەر دەکەن
ڕۆژنامە بەریتانییەکە چەند وێنەیەکی هاندەرانی بڵاوکردۆتەوە ، کە داوا دەکەن ئارسن فینگەر یانەی ئارسیناڵ جێبهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ چەندین ساڵە ئەو ڕاهینەرە سەرپەرشتی یانەی ئارسیناڵ دەکات.
هاندەران لە لافیتەیەکدا داوا دەکەن فینگەر بڕوات و سوپاسی هەموو ئەو یادگارییانەیان کرد کە ئەو ڕاهینەرە لەگەڵ یانەی ئارسیناڵ هەیبووە.
هەروەها رۆژنامەکە دەڵێت کە ئەمە بۆ یەکەمین جارە ، هاندەران داوای ڕۆشتنی فینگەر بکەن ، لەوەتەی ڕاهینەرایەتی ئەو یانە لەندەنییە دەکات.
خەندان
