یه‌كه‌م نازناوی ژیله له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی سوید
پاش به‌شداریكردنی له‌یارییه‌كانی شانزه‌یه‌مین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی جامی شاى تایله‌ند وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى سوید، ژیلوان حه‌مه‌د-ی كاپتنی یانه‌ى مالمۆ ئێف ئێف له‌گه‌ڵ یاریزانانی هاوڕێی به‌یه‌كه‌م نازناوی ده‌ره‌كی شادبوو، هه‌ڵبژارده‌كه‌شی بۆجارى چواره‌م نازناوی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى ده‌سته‌به‌ركرد.
ژیلوان له‌یه‌كه‌م یاری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه‌ڕۆژی چوارشه‌ممه 23/1/2013 به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باكوور ئه‌نجامیاندا توانیان پاش یه‌كسانبوون به‌ئه‌نجامی 1-1، 4-1 به‌لێدانی په‌ناڵتی براوه‌بن و خۆشی وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی 90 ده‌قیقه به‌درێسى ژماره 7 یاریكرد و له‌ده‌قیقه‌ى 82دا كارتێكی زه‌ردی پێدرا.
له‌یاری دووه‌میشدا كه‌ڕۆژی شه‌ممه 26/1/2013 به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فنله‌ندا ئه‌نجامیاندا و یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه بوو، توانییان به‌ئه‌نجامی 3-0 براوه‌بن و له‌م یارییه‌شدا وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی یاریكرد و له‌ده‌قیقه‌ى 26دا كارتێكی زه‌ردی پێدرا و له‌ده‌قیقه‌ى 69دا گۆڕانكاریی پێكرا و برایه ده‌ره‌وه یاریگا.
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپی پێی سوید له‌ڕۆژی 18/1ه‌وه بۆ گه‌شتێكی زستانه‌ى ئاماده‌كاریی له‌شاری چیانگ ماى وڵاتی تایله‌نده و گه‌شته‌كه‌ش كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان و به‌شداریكردن له‌جامی شاى تایله‌ندى له‌خۆگرت و دوێنێ یه‌كشه‌ممه 27/1 كۆتاییهات.
چواره‌م جاره هه‌ڵبژارده‌كه به‌شدارى له‌جامی شاى تایله‌ند ده‌كات و جگه له‌نازناوى ئه‌مساڵ، سێجارى پێشوو له‌ساڵه‌كانی 1997 و 2001 و 2003 یه‌كه‌م بووه و له‌یاری كۆتاییدا 3-1 له‌هه‌ڵبژارده‌ی تایله‌ند و 3-0 له‌هه‌ڵبژارده‌ى چین و 4-0 له‌هه‌ڵبژارده‌ى كۆریاى باكوورى بردووه‌ته‌وه و له‌كۆى هه‌ر چوار به‌شداریكردنیدا 14 یاری كردووه و 10 یاری بردووه‌ته‌وه و له 4 یاریشدا یه‌كسانبووه و 31 گۆڵی كردووه و 9 گۆڵی لێكراوه.
شایه‌نی باسه ژیلوان سێیه‌مجاره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌می سوید به‌شداری ئه‌مجۆره گه‌شتانه ده‌كات و پێشتر له‌ساڵانی 2011 له‌ئه‌فریقاى باشوور و 2012 له‌قه‌ته‌ر وه‌ك یاریزانی هێڵی ناوه‌ند به‌شداربووه و تائێستاش 6 یاری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵبژارده‌كانی بۆتسوانا و ئه‌فریقاى باشوور و به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و كۆریاى باكوور و فنله‌ندا ئه‌نجامداوه و له‌میانه‌ى ئه‌م 6 یارییه‌دا 457 ده‌قیقه یاریكردووه و 2 كارتی زه‌ردى پێدراوه.
ئا: سه‌نگه‌ر زرار
