یاریزانه‌کانی به‌رشلۆنه، نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی کاسیاس ده‌که‌ن
هه‌ندێک له یاریزانه‌کانی به‌رشلۆنه پشتگیری خۆیان بۆ ئیکه‌ر کاسیاسی گۆڵچی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رده‌بڕن و هیوایان وایه که زوو چاک ببێته‌وه.
له یاری ڕابردووی یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدا ، کاتێک له جامی شادا ڕووبه‌روی یانه‌ی ڤالێنسیا بونه‌وه ، کاسیاس توشی پێکان ده‌بێت له ده‌ستی چه‌پیدا و به پێی پشکنینه‌کانیش شکاند له ده‌ستیدا هه‌یه و به هۆیه‌شه‌وه زیاتر له مانگێک له یاریگاکان دور ده‌که‌وێته‌وه.
هه‌ر یه‌ک له سێرجیۆ بۆسکێتس و چاڤی هێرناندێز و کارلۆس پۆیۆڵ وئه‌ندریا ئینێستا، پشتگیری کاسیاس-یانکرد پێش ئه‌وه‌ی بچێته ژوری نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه.
هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و یاریزانه کرد و هیوایان خواست زووچاکبێته‌وه.
خه‌ندان
