ریاڵ مەدرید ، ڕۆژنامەی مارکا دەداتە دادگا

ریاڵ مەدرید ، ڕۆژنامەی مارکا دەداتە دادگا




ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە یانەی ڕیاڵ مەدرید، داوایەکی یاساییان بەرز کردۆتەوە دژی رۆژنامەکەیان.




یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی داوای یاسای لەسەر ئۆسکار کامبیلۆی بەڕیوەبەری نوسینی رۆژنامەی مارکا و هەروەها دوو ڕۆژنامەنوسی ئەو رۆژنامەیە بەرز کردۆتەوە بەهۆی نوسینێکیانەوە لە ڕۆژنامەکە ، کە کێشەی خستۆتە ناو یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە.




پاش ئەوەی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لەسەر بەرگی ڕۆژنامەکەی بابەتێکی نوسیبوو بەناوی '' ئێمە یان مۆرینۆ'' کە قسەی زۆری بە دویاخۆیدا هینا لە جیهاندا و هەروەها لەناو یانەی ریاڵ مەدریدیشدا ، ڕۆژنامەی مارکا ڕایگەیاندبوو کە هەردوو یاریزان ئیکەر کاسیاس و سێرجیۆ ڕامۆس بە سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدیان تووە کە مۆرینۆ شێت بووەو دەبێت یان ئێمە بمینینەوە لە یانەکەدا یان مۆرینۆ.




یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر ئەم نوسینەی ڕۆژنامەکە داوای یاسای لەسەر بەڕێوەبەری نوسین و هەروەها دوو ڕۆژنامەنوسی رۆژنامەی مارکا تۆمار کردووە.------------------------خەندان-
Top