مۆرینۆ بۆ ڕامۆس : من ئامادەم بڕۆم
ڕۆژنامەنوسێکی بەناوبانگی ئیسپانی بەناوی خۆسییە ئەنتۆنی لۆکی ، لە پرۆگرامی پینتا پیلۆتای ئیسپانی دەڵێت: کاسیاس پەیوەندی کردووە بە مۆرینۆ ، دوای ئەوەی ڕۆژنامەی مارکا هەواڵێکی بڵاوکردبویەوە لەسەر ئەوەی کاسیاس داوای ڕۆشتنی ڕاهێنەرەکەیانی کردووە.
دوای ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی هەواڵێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕایگەیاندبوو کە هەر یەک لە ئیکەر کاسیاس و سێرجیۆ ڕامۆس ، مۆرینۆ بە شێت ناو دەبەن و داوایان لە سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە کە دەستبەرداری مۆرینۆ بێت.
لە دوای ئەوە ڕامۆس وکاسیاس بەیاننامەیەکی هاوبەشی ڕەسمیان بڵاوکردەوە تاییدا ئاشکرایان کردبوو کە بە هیچ شێوەیەک کێشەیان لەگەڵ مۆیرنۆ نیە و ڕۆژنامەی مارکاشیان بە درۆزن ناوبرد.
مۆرینۆ لە دوای ئەوە بە ڕامۆسی وتووە ، ئەگەر ئەو قسانەی ڕۆژنامەی مارکا دروست بن ، ئەوا من ئامادەم بڕۆم لە یانەی ریاڵ مەدرید.
هەروەها لە وەڵامیکیشدا بۆ ڕۆژنامەکە ، فلۆرنتینۆ پێرێز ، سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید ڕەتی کردەوە کە مۆرینۆ لە یانەکەیان بڕوات و ڕایگەیاند کە ئەو ڕاهێنەرە هێڵی سورە.-----------خەندان-
