به‌رشلۆنه بردیه‌وه‌و ڕۆژی چوار شه‌ممه ڕووبه‌ڕوی ریاڵ مه‌درید ده‌بێته‌وه
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 8 ی جامی شای ئیسپانیادا ، یانه‌ی به‌رشلۆنه له یاریگای لاروزالیدا ڕووبه‌روی یانه‌ی مه‌لاگا بویه‌وه.
له‌م یارییه‌دا یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به ئه‌نجامی چوار گۆڵی به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ.
گۆڵه‌کانی یانه‌ی به‌رشلۆنه له ڕێگای یاریزانان پیدرۆ گۆڵی یه‌که‌م له خوله‌کی 8 دا و پیکی گۆڵی دووه‌م له خوله‌کی 49 دا و ئینێستا گۆڵی سیهه‌م له خوله‌کی 76 دا و لیۆنیل میسیش گۆڵی چواره‌می تۆمار کرد له خوله‌کی 80 دا.
هه‌روه‌ها دوو گۆڵی یانه‌ی مه‌لاگا له ڕیگای یاریزانان ، سانشیز خواکین گۆڵی یه‌که‌م له خوله‌کی 12 دا و گۆڵی دووه‌میش سانتا کروز تۆماری کرد له خوله‌کی 68 دا.
به‌م سه‌رکه‌وتنه یانه‌ی به‌رشلۆنه توانی خۆی بگه‌یه‌نیته قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و ڕووبه‌وی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یاری بکات.
یارییه‌که‌ش ڕۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو، به‌رواری 30/1/2013 ئه‌نجام ده‌درێت له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی.
