ریاڵ مەدرید پێنچ یاریزانی گرنگی لەدەستدەدات بەرامبەر بەرشلۆنە
بۆ یەکەمین جارە کە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرامبەر بەرشلۆنە یاری بکات و چەند ئەستێرەیەکی گرنگی یانەکەی لەدەستبدات.
وا چاوەڕواندەکرێت کە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی ڕووبەروی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بێتەوە ، ئەمەش لە میانی یاری چوونی قۆناغی ٤ ی جامی شای ئیسپانیادا.
بۆ ئەم یارییە یانەی ریاڵ مەدرید ٥ یاریزانی گرنگی لەدەستدەدات کە ئەوانیش بریتین لە ( کوێنتراو و دی ماریا و پیپی و ڕامۆس و کاسیاس) ئەویش بەهۆی هەندیکیان لە پێکان و هەندێکیشیان بەهۆی سزادانەوە.
ئەگەری هەیە بۆ ئەم یارییە ئیریک ئەبیداڵ لە دوای ماوەیەکی درێژ دەستبکاتەوە بە یاری کردن.--------------خەندان-
