لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان:سبەی هەولێرسلێمانی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە

لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان:سبەی هەولێرسلێمانی ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
كارزان كانەبی
بریارە ئەمرۆ یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان دەستپێبكاتەوە، لەگرنگترین یارییەكانی ئەم هەفتەیەش چەندین ڕووبەرووبوونەوەی گرنگ لە نێوان یانەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
دوای دووهەفتە لە وەستانی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بەهۆی ئەنجامدانی تاقی كردنەوەكانی نیوەی ساڵ قوتابیان، بریارە ئەمرۆپێنج شەمە و سبەی هەینی حەفت یاری گرنگ و بەهێز لە هەفتەی دوانزەی قۆناغی یەكەم لە چەند یاریگایەكی جیا جیای شارەكانی كوردستان بەرێوە بچێت، ئەمرۆ پێنج شەمە لە یارییەكی گرنگدا یانەی هەندرێن لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانیی دەبێتەوە ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆئەوەی سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بهێنن، هەردوو یانەش خاوەنی 14خاڵن لەریزبەندی یانەكان هەوڵی ئەوە دەدەن چەند خانەیەك بچنە پێشەوە، یانەی بروسكیش كە لە خڕاپترین ڕەوشدایە چەند سالێكە ئاستی وا خراپ نەبووە میوانداری یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان دەكات، لەم یاریشدا یانەی بروسك بە پاڵپشتی یاریگا نیازی گەڕانەوەی ئەنجامە باشەكانی هەیە بە پێشت بەست بە یاریزانانی یانەكە، یانەی هەلۆش نیازی بەردەوامی دانە بە ئەنجامە باشەكان، لە شاری كەلاریش یانەی شێروانە لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی سێمێلی شاری دهۆك دەكات، سبەی هەینیش چواری یاری گرنگ بەرێوەدەچێت، یانەی پێشمەرگەی هەولێرلەسەر یاریگای خۆی لە شاری هەولێر لە یارییەكی گرنگدا میوانداری یانەی ئاراراتی هاوینە هەواری پیرمام دەكات، ئەم یارییەش بۆهەردوو یانە گرنگە بۆئەوەی سەركەوتن بەدەست بهێنین، یانەی ئاراراتیش هەوڵ دەدات ژمارەی خاڵەكانی لە یانەی زێرەڤانی نزیك بكاتەوە، یانەی هەولێریش لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فڕانسۆ هەریری ڕووبەرووی یانەی سلێمانی دەبێتەوە لە یارییەكی بەهێزدا لەم یاریشدا یانەی سلێمانی لەئەركێكی زەحمەتدا دەبێت بەرامبەر یانەی خاوەن جەماوەر و یاریگا، یانەی كەركوكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەكی گرنگدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆی دەلال دەبێتەوە پێشبینیش دەكرێ یارییەكی بەهێزبێت لەنێوان هەردوو یانە، لەدێربی شاری دهۆكیش هەردوو یانەی دهۆك و زێرەڤانی لە لوتكەی یارییەكانی هەفتەی 12ی خولەكە بەیەك دەگەن، لەم یاریشدا یانەی زێرەڤانی هەوڵدەدات درێژە بە ئەنجامە باشەكانی بدات بۆئەوەی قۆناغی یەكەم بە پاڵەوانی ببڕێت، یانەی دهۆكیش هەموو هەولێكی خستۆتە گەڕ بۆئەوەی سەركەوتنەكانی زێرەڤانی تووشی تامی شكست بكات، سەرجەم یارییەكانیش لە كاتژمێر 30-2پاش نویەر بەرێوەدەچن.ئەمەش ریزبەندی یانەكانی كوردستانە.
1-زێرەڤانی 25خاڵ
2-ئارارات21خاڵ
3- هەولێر17خاڵ
4-دهۆك 15خاڵ
5- پێشمەرگەی سلێمانی 14خاڵ
6- كەركوك 14خاڵ
7-هەلۆ 14خاڵ
8-هەندرێن 14خاڵ
9- پێشمەرگەی هەولێر12خاڵ
10-سێمێل 12خاڵ
11-سلێمانی 12خاڵ
12-زاخۆ11خاڵ
13-شێروانە 11خاڵ
14-بروسك 10خاڵ
Top