ئیبراهیم تاتلیساس دەبێتە سەرۆكی فەخریی یانەی زاخۆ

ئیبراهیم تاتلیساس دەبێتە سەرۆكی فەخریی یانەی زاخۆ
دوای ئەوەی یانەی زاخۆ ئەم وەزرە چەندین گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی بەناوبانگ كردووە بۆئەوەی بتوانێت ئەنجامێكی شایستە لە خولی بژاردە بەدەست بهێنێت و لە چەند رۆژی ڕابردوودا یانەی زاخۆ بڕیاری ئەوەی دا كە ئیبراهیم تاتلیساسی هونەرمەندی بەناوبانگی توركیا بكاتە سەرۆكی فەخریی یانەكە، لەم بارەوە عەبدولجەبار سەیفەدین جێگری سەرۆكی یانەی زاخۆ بە گۆڤاری گوڵانی گوت: لەئێستاشدا یانەی زاخۆ بڕی 60هەزار مەتری چوارگۆشەی زەوی داوە بەئیبراهیم تاتلیس بۆئەوەی شوقەی نیشتەجێ بوونی لەسەر دروست بكات تاكو سوودێكی زۆر بە یانەی زاخۆ بگەیەنێت و70%بۆ ئیبراهیم دەبێت و 30% بۆئێمە دەبێت، بەمەش باری داراییمان باشتردەبێت سەرەڕای ئەوەش یانەی زاخۆ لە ئێستادا قەرزارەو پێویستیشمان بەبڕی 400هەزار دۆلارە بۆبەڕێوەبردنی یانەی زاخۆ لەلایەن حكومەتیشەوە بەڵێنی ئەوەیان بە ئێمەداوە كەوا هاوكاریمان بكەن بەڵام تاكو ئێستا هیچمان بۆ نەكراوە، گوتیشی لەگەڵ ئیبراهیم تاتلیسایش بڕیاری ئەوەمان داوە كە هاوكاری یەكتری بكەین و یارییەكی دۆستانەمان لەگەل یانەی ئورفە بۆ ریكبخات، ئەگەر هاوكاریمان بكرێت لەلایەن حكومەتەوە كێشەمان نابێت.
Top