ئۆلیڤەر كان:هاتنی گواردیۆلا سوودێكی زۆری بۆ بایرەن میونیخ هەیە
لە درێژەی قسەكانیدا ئۆلیڤەر كان گوتی: یانەی بایرەن میونیخ پێویستی بە گۆڕینی پرۆگرامی بردنەوە هەیە، بۆیە لەگەڵ هاتنی گواردیۆلا دەتواندرێت ئەم پرۆگرامە پەیڕەو بكرێت، هەروەها تۆپی پێی ئەڵمانیا سوودی لێوەردەگرێت و ئامادە دەبێت بۆ جامی جیهانی 2014 لە بەرازیل.
جێگەی باسە گۆڵچی ئۆلیڤەر كان لە پەیوەندییەكی باش دانییە لەگەڵ راهێنەری ئێستای بایرەن میونیخ یوب هاینكس.
