تێڤێز: هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێویستی بە من نییە

تێڤێز: هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێویستی بە من نییە
یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی تیڤیز لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ رۆژنامەكانی ئەرژەنتین تەئكیدی لەوە كردووە، كە هەڵبژاردەكەی پێویستی بە ئاستی ئەو نییە و گوتی: ئێستا لە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین چەند یاریزانێكی بە توانا و ئاست بەرز یاری دەكەن لە شوێنی من،وەكو میسی و لاڤێتزی،بۆیە هەڵبژاردەی ئەرژەنتین هیچ پێویستییەكی بە ئاستی من نییە.
لە درێژەی قسەكانیدا تێڤیز گوتی: هەست بە دڵگرانی ناكەم، هەروەها جێگەی شەرمەزاری نییە، كە من ئەم قسەیە دەكەم، چونكە یاریزان هەیە لە تەمەن لەمن بچووكترن و ئاستیان لەمن باشترە و شایستەن لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین یاری بكەن و من تا كۆتایی پشتگیریان دەكەم.
جێگەی باسە یاریزانی تیڤێز لە ساڵی 2011 لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین دوورخراتەوە.
Top