یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژوو، ئەنێستا بە باشترین یاریزانی دروستكەری یاری دەستنیشان دەكات

یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ ئامار و مێژوو، ئەنێستا بە باشترین یاریزانی دروستكەری یاری دەستنیشان دەكات
هەفتەی رابردوو یەكێتیی تۆپی پێ بۆ ئامار و مێژوو لیستی باشترین یاریزانانی جیهانی بۆ دروستكردنی یاری لە ساڵی 2012 دەستنیشان كرد، كە تێیدا سێ یاریزانی بەرشلۆنە توانیان پلەكانی یەكەم و دووەم و سێیەم بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن، دوای ئەوەی یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەندریاس ئەنێستا پلەی یەكەمی بە دەستهێنا، ئەم دەستنیشانكردنە لە رێگەی راهێنەر و یاریزان و رۆژنامەنووسان ئەنجامدرا، ئەنجامی كۆتایی بەم شێوەیە بوو.
1-ئەندریاس ئەنێستا(ئیسپانیا)، 2-زاڤی هێرناندێز (ئیسپانیا)، 3-میسی (ئەرژەنتین)، 4-ئەندریا پێرلۆ (ئیتاڵیا)، 5-مسعود ئۆزێل (ئەڵمانیا)، 6-كریستیانۆ رۆناڵدۆ (پورتوگال)، 7-دێڤید سێلڤا (ئیسپانیا)، 8-یایا تۆریە (كۆتی دیڤوار)، 9-نیمار (بەرازیل)، 10-ستیفن جیرارد (ئینگڵتەرە).
Top