ڤیلانۆڤا: لە شوێنی مۆرینهۆ بم دەست لە كار دەكێشمەوە

ڤیلانۆڤا: لە شوێنی مۆرینهۆ بم دەست لە كار دەكێشمەوە
دوای ئەوەی یانەی بەرشلۆنە لە وەرزی ئەمساڵدا توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و بەجیاوازیەكی زۆری خاڵ لە پێشەنگی خولەكە بێت لەگەڵ یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ریال مەدرید، لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنەكانی ئیسپانیا ڤیلانۆڤا تەئكیدی لە گرنگی ئەم جیاوازە كرد و گوتی: تا ئێستا یانەی بەرشلۆنە خولی ئیسپانیای بە دەست نەهێناوە، چونكە یارییەكانی خولی ئیسپانیا زۆری ماوە بۆیە دەبێت بەچاوێكی دیكە سەیری یارییەكان بكەین.
لە درێژەی قسەكانیدا ڤیلانۆڤا گوتی: بەڵام ئەگەر یانەكەم بەم جیاوازە خاڵە زۆرە لە دوای ریال مەدرید با ئەوە بە بێ دوو دڵی دەستم لە كار كێشانەوەی خۆم پێشكەش بەسەرۆكی یانەكە دەكرد، بۆیە دەبوایە مۆرینهۆ دەست لە كاركێشانەوەی خۆی پێشكەش سەرۆكی یانەی ریال مەدرید بكات.
جێگەی باسە مۆرینهۆ لە وەرزی ئەمساڵدا گوشارێكی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا و جەماوەر داوای دەستلەكاركێشانەوە لەم راهێنەرە دەكات.
Top