لە درێژەی یارییەكانی خولی باسكەی نایابی یانەكانی كوردستاندا، لە شاری دهۆك بە ئامادە بوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومی و حزبی و جەماوەرێكی زۆری وەرزشی، لە هۆڵی یانەی دهۆك و لە یاریی كۆتایی خولی باسكەی نایابی كوردستان هەردوو تیپی كچانی یانەی سەنحاریبی دهۆك و كچانی ئەكادی شاری هەولێر ڕووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لەم یاریەشدا سەرەڕای ئەوەی یاریزانانی هەردوو یانە توانیان ئاستێكی بەرزی یاری باسكە پێشكەش بكەن بە درێژایی هەر چوار گێمی یارییەكەدا و تا كۆتایی یارییەكەش، كێبڕكێی بەدەستهێنانی خاڵیان دەكرد، سەرئەنجامیش یانەی سەنحاریب بەزەحمەت توانی بە ئەنجامی (57-53)خاڵ بەجیاوازی تەنیا چوار خاڵ یارییەكەی لە كچانی ئەكاد بباتەوە لە پاش ئەم یارییەش بە هەژماركردنی خاڵی یارییەكانی پێشووتر یانەی ئەكاد سەرەڕای شكست، توانی بۆچوارەم جار لەسەر یەك ببێتە پاڵەوانی باسكەی كچانی كوردستان،هەریەك لە كچانی یانەی سەنحاریب و كچانی سیروانی نوێی شاری سلێمانی پلەكانی دووەم و سێیەمی خولەكەیان بەدەستهێنا.