ڕۆناڵدینیۆ ،بەرشلۆنەی بێبەشکردووە لە کڕینی ڕۆناڵدۆ و کاکا
خوان لاپۆرتا ، سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆیەکی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە یانەی بەرشلۆنە لە ڕابردوودا، نزیک بووە لە کڕینی هەردوو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، ریکاردۆ کاکای بەڕازیلی و هەروەها کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی .
لاپۆرتە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی ئۆندای سێرا ئیسپانی دەڵێت : برلسکۆنی سەرۆکی یانەی ئەی سی میلان پێی وتم با کاکا و ڕۆناڵدینۆ بگۆڕینەوە ، بەڵام ئیمە ڕازی نەبووین لەو کاتەدا چونکە رۆناڵدینۆ ئاستێکی بەرزی پێشکەش دەکرد لە یانەی بەرشلۆنەدا.
هەروەها سەبارەت بە ڕۆناڵدۆش لاپۆرتا دەڵێت : خۆرخی میندێزی بەڕیوەبەری کارەکانی ڕۆناڵدۆ پێی وتم کە پێش یانەی مانچستەر یونایتید ڕۆناڵدۆ بکڕین ، بەڵام لەو کاتەدا باری داراییمان باش نەبووەو دوو یاریزانی هێڵی ناوەڕاستیشمان هەبوو کە بریتییبوون لە ڕۆناڵدینۆ و کواریزما.
