جیرارد دەیەوێت ژمارەکەی بیکهام بشکێنێت
ستیڤن جیراردی کاپتنی یانەی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی ئینگلترا ، دەیەوێت ژمارەییەکی پێوانەیی نوی تۆمار بکات .
ستیڤن جیرارد دەیەوێت ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئینگلترا داڤید بیکهام یەکسانبکاتەوە لە هەڵبژاردەی ووڵاتەکەیدا.
جیرارد تاکوو ئێستا ١٠٠ یاری ئەنجامداوە بە درێسی هەڵبژاردەی ئینگلتراوە کە دواین یاری بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سوید بوو لە یارییەکی دۆستانەدا .
جیرارد پێویستی بە ١٥ یاری هەیە بۆ ئەوەی ژمارەکەی لەگەڵ بێکهامدا یەکسانبکاتەوە.
جیرارد لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کردووە کە دەیەوێت یارییەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ووڵاتەکەیدا زیاد بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ژمارەی یارییەکانی لەگەڵ داڤید بیکهام یەکسان بکاتەوە.
===========
خەندان
