ئەتلەتیکۆ هەواڵی پێکانەکەی فالکاو بڵاو دەکاتەوە

ئەتلەتیکۆ هەواڵی پێکانەکەی فالکاو بڵاو دەکاتەوە
-

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ، لەسەر پێگەی ڕەسمی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەر نێت ئاشکرای کردووە کە پێکانی هێرشبەری یانەکەیان '' ڕادامێل فالکاو'' مەترسیدار نیە.




شەوی ڕابردوو یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای کالدیرۆنی تایبەت بە خۆی و بە ئامادەبوونی 49 هەزار هاندەر ڕووبەروی یانەی لیڤانتی بویەوە و یارییەکە بە سەرکەوتنی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام ، لەم یارییەدا ڕادامێل فالکاو توشی پێکان دەبێتە و لە خولەکی 59 دا و دەچیتە دەرەوەی یاریگا.




سایتی ڕەسمی یانەکە سەبارەت بە فالکاو هەواڵێکی بڵاوکردۆتەوەو ئاشکرای کردووە کە تەندروستی ئەو یاریزانە جێگیرە ، ئەمەش پاش ئەوەی کە پشکنینی پزیشکییان بۆ ئەنجامداوەو دەرکەوتووە کە پێکانەکەی مەترسیدار نیە.
==============\
خەندان
Top