وردەکاری موچەکەی میسی لە بەرشلۆنەدا
لیۆنیل میسی ، یاریزانی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ، یەکێکە لەو یاریزانانەی کە ڕێژەکی زۆر موچەی هەیە لە یانەکەیدا.
لە گرێبەستەکەی میسیدا هاتووە کە ساڵانە ئەو یاریزانە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.
گەر وردەکاری بۆ موچەی میسی بکرێت ئەوا لەو 16 ملیۆن یۆرۆیەی کە ساڵانە وەری دەگرێت بەم شیوەیە دەبێت:
ساڵانە 16 ملیۆن یۆرۆ
مانگانە 1.3 ملیۆن یۆرۆ
ڕۆژانە 43.835 یۆرۆ
بە کاتژمێر 1826 یۆرۆ
بە خولەک 30 یۆرۆ ، واتە لیۆنێل میسی لە یەک خولەکدا 30 یۆرۆی هەیە.
میسی گۆڵکاری یانەی بەرشلۆنەیە و توانیویەتی بۆ چوار جار نازناوی باشترین یاریزانی جیهان بەدەستبهێنیت ، هەروەها لە وەرزی ئەمساڵی لالیگادا ، خاوەنی 29 گۆڵە و تاییدا دوو گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمار کردووە.
=================\
خەندان
