جامی کۆپا کۆکاکۆلا بۆ تۆپی پێ بۆ ساڵی سێیەم دەست پێدەکاتەوە
جامی کۆپا کۆکاکۆلای ئەمجارە ساڵ لەدوای ساڵ قوتابخانە وخوێندنگا بنەڕەتیەکان رێژەی بەشدار بوونیان لە زیاد بوونە، کەمساڵ (530) قوتابخانەو خوێندنگای هەموو کوردستان بەشداری دەکەن، کە لەشاری هەولێر(140) ولەشاری سلێمانی (140) ولەشاری دهۆک (120) ولەشاری کەرکووک (50) ولەگەرمیان (80) قوتابخانە وخوێندنگا بەشدارن.
جێگای ئاماژەپێکردنە سستەمی خولەکە بەم شێوە دەبێت، هەر (10) تیپی بە دەرچوون لەیەک یاری یاری دەکەن، تا لەچوارشارەکە وگەمیان تەنها یەک تیپ دەبێتە نوێنەر وبۆ قۆناغی زێڕین یاری دەکەن، دواتر ئەم پێنج تیپە بەدوو بردنەوە ، دوو تیپ دەچێتە یاری کۆتایی کە بڕیارە لەسەرتای مانگی ئازار لەشاری هەولێر یاری کۆتایی بەرێوە بچێت.
شایانی باسە کۆمپانیای کۆکا کۆلا بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پارساڵ خولەکەیان بەرێوە برد و قوتابخانەی یەکەمی خولەکەو نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردە وراگەیاندنکارانی وەرزشی بەگەشتێک بۆ یاری پێش کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بۆ وڵاتی ئۆکرانیا وپۆڵەندا چوون ،ئەمساڵیش بەهەمان شێوە کاری جدی تر وباشتر بۆ سەرکەتووەکان ئەنجام دەدرێت کە مەبەستی کۆکاکۆلا هاوکاری لە رووی دابین کردنی سەرجەم پێداویستییەکان وەکو دابین کردنی جل وبەرگی یاریزانان وناوبژیوان ولیژنەی سەرپەرشتیار و ئوتێل ونان خواردن وهاتووچۆ و خەڵاتی خولەکە وپێدوایستییەکانی تریش بەهەمان شێوە لە ئەستۆی کۆکاکۆلایە بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن کەمەبەست بۆ ئەم خولە هاوکاری وپاڵپشتی ویاریدەدەری گەنج ولاوان وقوتابیان وخوێندکارانی ئازیزە ن تا لەئایندە خاوەن هزر و جەستەیەکی بەتوانا و تەندروست بن وئەمە جگە لە پێش خستنی ئاستیان بۆ کێبڕکێ و یارییەکان کە بتوانن لە ئایندە تاکێکی بەسوود و کاریگەربن بۆ کۆمەڵگا.
