فاتح تەریم : شنایدەر نابێت وا بیر بكاتەوە لە یانەكەمان گەورەترە

فاتح تەریم : شنایدەر نابێت وا بیر بكاتەوە لە یانەكەمان گەورەترە
راهێنەری یانەی گالاتاسارای (فاتح تەریم) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە یاریزانی هۆلندی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالیا (وێسلی شنایدەر) ووتی : ئەو یاریزانە ئەگەر وا بیر دەكاتەوە كە لە یانەی گالاتاساری گەروەترە ئیتر گرنگی بە تواناكانی ئەو نادەین و هەولی بۆ گواستنەوەی بۆ ریزی یانەكەمان نادەین .هەردوو یانەی گالاتاسارای و ئینتەرمیلان رێكەوتوون لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ ریزی یانەی توركی بە بری 10 ملیۆن یورۆ بەلام یاریزانی ناوبراو رایگەیاندووە كە نایەوێت پەلە بكات لە هەلبژاردنی یانەی داهاتوی و دەیەوێت سەبر بكات تا دەست پێكردنی وەرزی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان .لە دوای ئەو لێدوانەی شنایدەر راهێنەری یانەی توركی رایگەیاند كە ئێمە ئەو یاریزانانەمان ناوێت كەوا بیر بكەنەوە لە یانەكە گەورەترن هەربۆیە ئەگەر ئەو یاریزانە وا بیر دەكاتەوە ئەوا ئێمە لەو گواستنەوەیە پەشیمان دەبینەوە .
Top