بەرشلۆنە ، ڕێز لە بڕیارەکەی ڤاڵدێس دەگرێتخەندان-
بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕێز لە بڕیارەکەی ڤیکتۆر ڤاڵدێسی گۆڵچی یانەکەیان دەگرێت ، پاش ئەوەی ئەو گۆڵچییە ئاشکرای کردبوو کە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە لەگەڵ یانەکەیدا.
ئەندۆنی زوبیزاریتا ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشلۆنە لە لێدوانیکیدا بۆ سایتی یانەکەیان ڕایگەیاندووە کە ئەوان وەک یانەی بەرشلۆنە ڕێز لە بڕیارەکانی ڤاڵدێس دەگرن و ئەو ئازادە لە بڕیاردان.
ڤیکتۆر ڤاڵدێسی ، گۆڵچی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە دوینێ بە شێوەیەکی ڕەسمی ڕاگەیاند کە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنەدا نوێ بکاتەوەو لە ساڵی 2014 دا یانەکەی جێدەهێڵیت.
زوبیزاریتا دەڵێت : لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ڤاڵدێس کۆبونەوەمان کردووە سەبارەت بە نویکردنەوەی گرێبەستی ڤاڵدێس ، بەڵام ئەوان پێیان ڕاگەیاندین کە گرێبەستی ڤاڵدێس نوێناکەنەوەو ئێمەش ڕێز لە بریارەکانیان دەگرین.xendan
