وردەکاری گرێبەستی نێوان میلان و ریاڵ مەدرید لەسەر کاکا
خەندان-
ڕۆژنامەی لاگازیتا دیللۆ پسۆرتی ئیتاڵی وردەکاری ئەو گریبەستە دەخاتە ڕوو کە یانەی میلان پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدریدی کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی کاکا.
ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە دەڵێت ، ئەدریانۆ گالیانی ، جێگری سەرۆکی یانەی میلان داوای لە ریاڵ مەدرید کردووە کە ریکاردۆ کاکای بەڕازیلی و یاریزنای هێڵی ناوەڕاستی یانەکەیانی پێبدەن بۆ 30 مانگ و بە خواستن.
ڕۆژنامە ئیتاڵییەکە دەڵێت گالیانی دەیەوێت هەرچۆنێک بێت کاکا بە شێوەی خواستن بەدەستبهێنێت تاکوو گریبەستەکەی لە ساڵی 2015 دا لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت.
بەڵام مەرجی میلان بۆ هینانی کاکا ئەوەیە کە موچەی ساڵانەی ئەو یاریزانە لە 10 ملیۆن یۆرۆ وە بکرێت بە 7.5 ملیۆن یۆرۆ.
ڕۆژی سێ شەممەی داهاتوو ، گالیانی سەردانی مەدرید دەکات بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید.
