یاریزانی لیڤەرپوول ستیفن جیرارد :دەگەڕێمەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆم
لەم لێدوانەدا ستیفن جیرارد گوتی: ئێستا هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە ئاستی راستەقینەی خۆم، دوای ئەوەی لە رووی لێهاتوویی جەستەیی مەشقێكی زۆرم ئەنجام داوە، هەروەها لە ماوەی رابردوودا لە زۆربەی یارییەكانی یانەكەم وەكو یاریزانێكی سەرەكی یاریم كردووە.
لە درێژەی قسەكانیدا جیرارد گوتی: ئێستا ئاستم زۆر باشە تەنیا پێویستم بە گۆڵ تۆماركردنە بۆ ئەوەی وەكو رابردوو بتوانم كاریگەری لەسەرئەنجامە باشەكانی یانەكەم هەبێت، هەرچەندە راهێنەری یانەكەم داوای شتێكی زەحمەتم لێناكات، بەڵام بەهۆی زۆری پێكان نەمتوانی وەكو یاریزانێكی سەرەكی لەگەڵ یانەكەم یاری بكەم، بەڵام ئێستا هەوڵ دەدەم خۆم لە پێكان بپارێزم بۆ ئەوەی لە یارییەكان دوورنەكەمەوە.
