بۆچی مۆرینهۆ لە رێوڕەسمی دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان ئامادە نەبوو؟

بۆچی مۆرینهۆ لە رێوڕەسمی دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان ئامادە نەبوو؟
پێش بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی دەستنیشانكردنی باشترینەكانی جیهان لە شاری زیوریخ راهێنەری یانەی ریال مەدرید مۆرینهۆ رایگەیاند، كە لەم رێوڕەسمەدا بەشداری ناكات بۆ ئەوەی بتوانێت تیپەكەی ئامادە بكات بۆ یارییەكانی خوولی ئیسپانیا.
بەڵام رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بەناوبانگ ئەم قسەی مورینهۆی بەدرۆخستەوە لە رۆژی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەكە مۆرینهۆ لەگەڵ یانەكەی نەبوو، بەڵكو لە یەكێك لە پاركەكانی شاری مەدرید دەسوڕایەوە، هەروەها ئامادەی مەشقی رۆژانەی كورەكەی بوو لەگەڵ تیپی تازەپێگەیشتووانی یانەی ریال مەدرید بۆ ماوەی یەك كاتژمێر لەم مەشقە مایەوە و هەروەها هەوڵی دا لەم كاتەدا هیچ وێنەیەكی نەگیرێت.
جێگەی باسە مۆرینهۆ پاڵێوراو بوو بۆ باشترین راهێنەری جیهان لە ساڵی 2012.
Top