ژمارەی پێوانەیی جیهانی شكاند:میسی بۆ جاری چوارەم بە باشترین یاریزانی جیـهان لە ساڵی 2012 دەستنیشان كرایەوە

ژمارەی پێوانەیی جیهانی شكاند:میسی بۆ جاری چوارەم بە باشترین یاریزانی جیـهان لە ساڵی 2012 دەستنیشان كرایەوە
هەفتەی رابردوو لە زیوریخی پایتەخی سویسرا رێورەسمی دەستنیشانكردنی باشترینەكانی جیهان ئەنجام درا بۆ ساڵی 2012، بە ئامادەبوونی نوێنەری گشت وڵاتانی ئەندام لە فیفا و رۆژنامەنووسان و راهێنەر.
میسی ژمارەی پێوانەیی جیهانی شكاند
ئەستێرە و دیاردەی تۆپی پێی جیهانی لێونێل میسی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی بەرشلۆنە بۆ جاری چوارەم لەسەر یەكدی بە باشترین یاریزانی جیهان دەستنیشان كرا دوای ئەوەی توانی لە هەردوو ركابەری یاریزانی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پورتوگال كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یاریزانی یانەی بەرشلۆنە و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەندریاس ئەنێستا بباتەوە.
میسی بەم نازناوە توانی ریكۆردی جیهانی بشكێنێت و ببێتە تاكە یاریزان لە مێژووی تۆپی پێی جیهان ئەم نازناوە چوار جار لەسەر یەكدی بە دەستهێنێت.
ئەنجامی كۆتایی باشترینەكانی جیهان بەمشێوەیە بوو.
1-لێونێل میسی كۆی دەنگدان (41.60%)
2-كریستیانۆ رۆناڵدۆ كۆی دەنگدان (23.68%)
3-ئەندریاس ئەنێستا كۆی دەنگدان (10.91%)
4- زاڤی هێرناندێز كۆی دەنگدان (4.08%)
5-رادمێل فاڵكاو كۆی دەنگدان (3.67%)
6-ئیكەر كاسیاس كۆی دەنگدان (3.18%)
7-ئەندریا پێرلۆ كۆی دەنگدان (2.66%)
8-دیدیە درۆگبا كۆی دەنگدان (2.60%)
9-رۆبن ڤان پیرسی كۆی دەنگدان (1.45%)
10-زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ كۆی دەنگدان (1.24%)
ئی بی وامباك باشترین كچە یاریزانی ساڵی 2012
بە پێچەوانەی دەستنیشانكردنی باشترین یاریزانی جیهان لە سەر ئاستی كوڕان، دەستنیشانكردنی باشترین یاریزان جیهان لەسەر ئاستی كچان ركابەری هەبوو، بەڵام یاریزان و راهێنەر و رۆژنامەنووسە بەشداربووەكان دەنگی خۆیان بە كاپتنی هەڵبژاردەی ئەمەریكا ئی بی وامباك بەخشی، كە لەم ساڵە توانی ملوانكەی زێڕ بۆ هەڵبژاردەكەی لە ئۆڵۆمپیادی لەندەنی 2012 بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و هەروەها لەگەڵ یانەكەی بەردەوام بوو لە پێشكەش كردنی ئاست بەرزییەكەی، ریزبەندی كۆتایی باشترین یاریزانی جیهان لەسەر ئاستی كچان بەم شێوەیە بوو.
1-یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا ئی بی وامباك (20.67%)
2-یاریزانی هەڵبژارەی بەرازیل مارتا (13.50%)
3- یاریزانی هەڵبژاردەی ئەمەریكا ئەلێكس مۆرگان (10.87%)
دیل بۆسكی باشترین راهێنەری جیهانە
دوای ئەوەی توانی نازناوی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بە دەستبهێنێت لە ساڵی 2012، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دیل بۆسكی نازناوی باشترین راهێنەری جیهان لە ساڵی 2012 وەرگرت دوای ئەوەی لەم پاڵەوانێتیە هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بووە جێگەی سەرنجی هەمووان، ریزبەندی كۆتایی باشترین راهێنەری جیهان بەم شێوەیە بوو.
1-راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا دیل بۆسكی (34.51%)
2-راهێنەری یانەی ریال مەدرید مۆرینهۆ (20.49%)
3-راهێنەری پێشووی یانەی بەرشلۆنە گواردیۆلا (12.91%)
4-راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی دی ماتیۆ (12.02%)
5-راهێنەری یانەی مانچستەر یۆنایتد سێر ئەلێكس فێرگسون (5.82%)
6-راهێنەری ئەڵمانی یۆرگن كلۆپ (4.78%)
7-راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جیزاری براندیلی (3.34%)
8-راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی رۆبێرتۆ مانسینی (3.10%)
9- راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یواكیم لۆف (1.15%)
10-راهێنەری یانەی بایرەن میونیخ بۆب هاینكس (1.00%)
باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی كچان سویدییە
بەهەمان شێوە دوای كۆكردنەوەی زۆرترین دەنگ راهێنەری هەڵبژاردەی كچانی سوید پیا سۆندباخ بە باشترین راهێنەر دەستنیشان كرا، ئەنجامی كۆتایی باشترینەكان بەم شێوەیە بوو.
1-راهێنەری هەڵبژاردەی سوید پیا سۆندباغ (28.59%)
2-راهێنەری هەڵبژاردەی ژاپۆن نۆریۆ ساساكی (23.83%)
3-راهێنەری هەڵبژاردەی فەرنسا برۆنۆ بیانی (9.02%)
خەڵاتەكانی تر.. لەم رێوڕەسمەدا چەندین خەڵاتی تر دابەش كرا.
1- خەڵاتی یاریی خاوێن یەكێتی تۆپی پێ ئۆزباكستان ئەم خەڵاتی بردەوە.
2-خەڵاتی رێزلێنانی فیفا، ئەم خەڵاتە ئەستێرەی تۆپی پێی ئەڵمانیا فرانس پیكنپاور بە دەستهێنا.
3- خەڵاتی جوانترین گۆڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا و یانەی فەنەرباخجەی توركی میرۆسلاف ستۆك بە دەستی هێنا دوای ئەوەی توانی لەگەڵ یانەكەی گۆڵێكی جوان تۆمار بكات.
4- پێكهاتەی باشترین یاریزانی جیهان بەم شێوەیە بوو.
گۆڵچی: ئیكەر كاسیاس (ریال مەدرید - هەڵبژاردەی ئیسپانیا)
هێڵی بەرگری: دانی ئەلڤێس (بەرشلۆنە - هەڵبژاردەی بەرازیل)، جیرارد پیكیە (بەرشلۆنە - هەڵبژاردەی ئیسپانیا)، سێرجیۆ رامۆس (ریال مەدرید - هەڵبژاردەی ئیسپانیا)، مارسێلۆ (ریال مەدرید - هەڵبژاردەی بەرازیل).
هێڵی ناوەڕاست: زاڤی ئەلۆنسۆ (ریال مەدرید - هەڵبژاردەی ئیسپانیا)، زاڤی هێرناندێز (بەرشلۆنە - هەڵبژاردەی ئیسپانیا)، ئەندریاس ئەنێستا (بەرشلۆنە - هەڵبژاردەی ئیسپانیا).
هێڵی هێڕشبەر: میسی (بەرشلۆنە - هەڵبژاردەی ئەرژەنتین)، فالكاۆ (ئەتڵەتیكۆ مەدرید - هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا)،كریستیانۆ رۆناڵدۆ (ریال مەدرید - هەڵبژاردەی پورتوگال).
جێگەی باسە لەم مەراسیمەدا نوێنەری 207 وڵات لە راهێنەر و یاریزان بەشدارییان كرد و هەروەها رۆژنامەنووسان بەشداریان لە دەستنیشانكردنی باشترینەكانی ساڵی 2012دا كرد دوای كۆكردنەوەی دەنگەكان، هەروەها ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) و هەروەها یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و ئەفریقیا و ئاسیا و ئۆڤیانوسیا و هەردوو ئەمەریكا مافی دەنگدانیان نییە.
Top